سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی بیانی یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانةو حكوومه‌ت داكۆكی له‌و پرۆژه‌یه‌ی چاكسازی ده‌كات كه پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه.، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له كۆمپانیا و سه‌رمایه‌گوزارانی بیانی له بواره جیاجیاكان و ئاسانكاری و هاوكاریی پێویستیان پێشكه‌ش ده‌كات.
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/10/2018 نێچیرڤان بارزانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌نجومه‌نی بازرگانیی ئه‌مه‌ریكا ـ كوردستان كه له نوێنه‌رانی (30) كۆمپانیای بواری جیاجیای بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی پێكهاتبوو، سوپاسی سه‌ردانه‌كه‌یان و هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، كورته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی بارودۆخ و هۆكاری قه‌یرانانه‌كان و به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌م دواییه‌ی بواری ئابووری له هه‌رێم خسته ڕوو، هه‌روه‌ها به ئومێده‌وه باسی له به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌وڵه سه‌ركه‌وتووه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌خت و قه‌یراناویی هه‌رێمی كوردستان كرد و قوربانیدانی خه‌ڵك و پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا به‌رز نرخاند، هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه دا كه ده‌رفه‌تی له‌بار له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ژێرخانی ئابووری و هاتنی سه‌رمایه‌داران، یاساكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیش له‌مباره‌یه‌وه هانده‌ر و فاكته‌ری به‌هێزن. نوێنه‌رانی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ریه‌كه‌یان به‌پێی پسپۆڕییه‌كانیان باسیان له‌و بوارانه كرد كه ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان كاری تێدا بكه‌ن.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه و چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.