ئەمڕۆ ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی خەباتگێڕ و تێکۆشەر مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا جێگری پێشووی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان تێدەپەڕێت.
مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و خزمەتێکی زۆری بە کوردستان کردووە و لە ساڵی 1926 لە شارۆچکەی کۆیە لە دایکبووە و دەرچووی کۆلێژی ئەندازیاری لە بەغدایە .
لە کۆنفڕانسی ساڵی 1950 کە لە کۆیە بەسترا بووەتە ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی و دواتریش چەندین پلەی سەربازی و سیاسیی بڕیوە و لەبەر ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی لە موسڵ زیندانی کراوە.
خوالێخۆشبوو عەلی عەبدوڵڵا لە ساڵی 1953 لە کۆنگرەی سێیەمدا کراوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی و دواتریش لە نێوان ساڵانی 1971 تا ساڵی 1974 بووەتە پارێزگاری سلێمانی و لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی بە سکرتێری حزب ھەڵبژێردراو لە ساڵی 1989 بووەتە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان .
دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک بوو بە دەست نەخۆشییەوە دەیناڵاند بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 24-10-2017 کۆچی دوایی کرد و بۆ دواجار ماڵئاوایی لە کۆڕی خەبات و تێکۆشان کرد.
ههر بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا کاتژمێر 3:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری ھەولێر رێوڕەسمێک بەرێوەدەچێت و کوردستان تی ڤیش راستەوخۆ رێوڕهسمهكه دەگوازێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.