Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:07

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر کابینه‌ی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات

ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24-10-2018 ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌دات. 

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: بڕیاره‌ كاتژمێر هه‌شتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو كۆببێته‌وه‌. 

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه له‌‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌نگدان بكرێت له‌سه‌ر به‌شێك له‌ ئه‌ندامانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی راسپێردراوی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق.  

دیاره‌ رۆژی 2-11-2018، دوایین واده‌یه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی ئه‌ندامانی  كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق به‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه‌ متمانه‌ی پێ بدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.