یه‌كێك له هه‌ڵه‌باوه‌كان له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ئه‌وه‌یه كه ئافره‌تی دووگیان نابێت پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌كاربهێنێت له‌كاتی لێخورینی ئوتومبێلدا، ته‌نانه‌ت له‌كاتێكدا سه‌رنشینیش بێت، گوایه پشتێنی سه‌لامه‌تی مه‌ترسی و په‌ستان له‌سه‌ر مناڵه‌كه دروست ده‌كات و ئازاری پێده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا پشتێنی سه‌لامه‌تی زۆر گرنگه بۆ هه‌مووان و به‌تایبه‌تی بۆ ئافره‌تی دووگیان، به‌و مانایه‌ی له‌باتی كه‌سێك دووكه‌س ده‌پارێزێت، له‌كاتی هه‌ر پێكدادانێكی كتوپڕ كه ڕوو ده‌دات.
ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ پزیشكی خێزانی هه‌ندێك پێشنیازی بۆ ئافره‌تانی دووگیان خسته‌ڕوو، له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، له‌وانه‌ش:
به‌ستنی پشتێنی سه‌لامه‌تی به‌ڕێگه‌یه‌كی دروست‌و تایبه‌ت به‌ئافره‌تانی دووگیان، به‌جۆرێك به‌شی ئاسۆیی پشتێنه‌كه بكه‌وێته ژێر سكی ئافره‌ته دووگیانه‌كه، ئه‌و به‌شه‌ی پشتێنه‌كه كه به‌سه‌ر شانی‌دا دێت، بكه‌وێته نێوانی هه‌ردوو مه‌مكی، پاشان بۆ لای ته‌نیشتی سكی.
هێنده‌ی ده‌كرێت ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه تایبه‌ته به‌دانیشتنی كه‌سه دووگیانه‌كه له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ببرێته دواوه بۆ دابینكردنی شوێنی گونجاو بۆ كاری ئێرباك له‌كاتی پێویستدا، واباشتره كه پشتی كورسییه‌كه بۆ دواوه بنوشتێندرێته‌وه بۆ پێدانی پانتاییه‌كی زیاتر به‌كه‌سه دووگیانه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته دووگیانه‌كه سه‌رنشین بوو، پێویسته له‌دواوه دابنیشێت نه‌وه‌كو پێشه‌وه.
له‌دوای ڕوودانی هه‌ر كاره‌ساتێكی ئۆتۆمبێل پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئافره‌ته دووگیانه‌كه سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ست به‌ئازاریش نه‌كات.
سه‌رچاوه - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.