Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:28

سه‌در دژى نهێنى ده‌نگدان له‌سه‌ر کابینه‌ى حکومه‌تى نوێ عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه‌

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در
سه‌در دژى نهێنى ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ى حكومه‌تى نوێ عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، له‌ تویتێكدا دژى ده‌نگدانى نهێنى بۆ كابینه‌ى حكومه‌تى نوێ عێراق ده‌وه‌ستێته‌وه‌.

سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى دژایه‌تى خۆى بۆ ده‌نگدانى نهێنى له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگدان به‌ كابینه‌ى عادل عىبدولمه‌هدى راگه‌یاند.

موقته‌دا سه‌در له‌ تویته‌كه‌یدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت " نه‌خێر بۆ ده‌نگدانى نهێنى، نه‌خێر بۆ تایفه‌ گه‌رى، نه‌خێر بۆ ره‌گه‌ز په‌رستى، نه‌خێر بۆ ده‌موچاوه‌ كۆنه‌كان، نه‌خێر بۆ زاڵبونى هێزى ده‌ره‌كى به‌سه‌ر وڵات، نه‌خێر بۆ گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵكاران، گه‌ل داواى چاكسازى ده‌كات له‌ سیسته‌مى حوكمرانى له‌رێى حكومه‌تێكى باوكانه‌ و راستگۆو كه‌سانى ته‌كنۆكرات و بێلایه‌ن كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات به‌ بێ هیچ فشارێكى لایه‌نه‌كان، فڕاكسیۆنه‌كان هه‌موو ده‌ست هه‌ڵَگرن گه‌ل چاوه‌ڕوانى ئازادى و شكۆدارى ده‌كات و بێده‌نگ نابن".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت كۆببێته‌وه‌.

سەدر

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگیِڕان/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.