Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 16:48

ئه‌فیونی " که‌ریم ده‌شتی " بڵاوکرایه‌وه‌

له‌ ساڵی 1980 یه‌كه‌م دیوانی شیعری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

شاعیری نوێخواز و  ناسراو و کورد " كه‌ریم ده‌شتی "  نوێترین به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ شیعرێك له‌ ژێر ناوی " ئه‌فیونی من " صاپ و بڵاوكرده‌وه‌ .

چاپی یه‌كه‌می کۆمەڵە شیعری"  ئەفیونی من " بە ژمارە سپاردی 580 ی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان بڵاو کراوەتەوە ، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ شیعره‌ نوێترین بەرهەم شیعریی " کەریم دەشتی" ە لە 139 کۆپلە شیعری نوێ پێکهاتووە و لە دووتوێی 150 لاپەڕەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە .

ئه‌م شاعیره‌ خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ ، له‌ ساڵی 1955 له‌م شاره‌ له‌ دایك بووه‌ و كۆلیژی مافی له‌ شاری به‌غدا ته‌واو كردووه‌ ، له‌ ساڵی 1980 یه‌كه‌م دیوانی شیعری به‌ ناوی " خاك و هه‌ڵۆ " چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ .

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.