ئەمڕۆ سێشەممە 23\10\2018، ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان، لەگەڵ شاندێكی بەڕێوەبەرى سه‌نتەرى گەشەپێدانى جێندەرى له زانكۆی ئه‌مریكی – سلێمانی کۆبوونەوە، کە پێكهاتبوون له ، د.چۆمان هەردى- بەڕێوەبەرى سێنتەر و د. لیــــن ڕۆز- جێگرى بەڕێوەبەر و شکۆ شوان بەرێوەبەرى پڕۆژەى (EU) و ئارێز تەها ڕێکخەرى پڕۆژەكه.
لە راگەیاندراوێکدا، ئەوە خراوەتە روو، کە د. چۆمان هەردى، بەڕێوەبەرى سه‌نتەر پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ره‌كه خستەڕوو، ئاماژەى بە پڕۆژەیەکى نێوده‌وڵه‌تی کرد، تایبەت به گه‌شه‌پێدانی سه‌نته‌ره‌كانی جێنده‌رناسی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و بواره‌كانی یه‌کسانى جێندەرى كه ماوەى دوو ساڵ دەخاێنێت به سپۆنسه‌ری راسته‌وخۆی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌لایه‌ن سه‌نته‌ره‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێت، هه‌روه‌ها داوای هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمانی كرد بۆ سه‌رخستنی جێبەجێکردنى پڕۆژەکەیان لە هه‌رێمی كوردستان کوردستاندا.
جەختش لەوە کراوەتەوە، کە له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتی تەواوى خۆیان بۆ جێبەجێکردنى پڕۆژەکە، به‌گوێره‌ی توانا ره‌خساوه‌كانی ئه‌نجومه‌ن، دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.