په‌رله‌مانتارێكی پێشووى عێراق، رایگه‌یاند پێده‌چێت سبه‌ی یان رۆژی پێنج شه‌ممه دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێت، له‌كابینه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، چوار وه‌زاره‌ت به‌ر كورد كه‌وتووه.
له نووسینێكیدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى فه‌یسبووك، مه‌سعود حه‌یده‌ر، په‌رله‌مانتاره‌ى پێشوى عێراق نووسیویه‌تی: به پێی زانیارییه‌كان، چاوەڕوان دەکرێت، سبەی کاتژمێر شەشی ئێوارە یان پێنج شەممه، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت بۆ دەنگدان لەسەر کابینە وه‌زارییه‌كه‌ی عادل عبدالمھدی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و متمانەی پەرلەمانی عێراق بەدەست بێنێ.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، کورد چوار وەزارەتی بەردەکەوێت، وەزارەتێکی سیادی و سێ وەزارەتی خزمەتگوزاری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.