سەرۆككۆماری توركیا ڕایگەیاند، تیمێكی سعودی بە پلانی لەپێشینە جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعودیان بە شێوەیەكی دڕەندانە كوشتووە. ووتیشی كوشتنی خاشقچی تاوانێكی نێودەوڵەتییەو توركیا لێی بێدەنگ نابێت.
سەرۆك كۆماری توركیا ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئۆكتۆبهری 2018، لە وتارێكدا دووپاتیكردەوە، 18 كەس بەشداربوون لە كوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەماڵ خاشقچیداكە 15یان لە سعودیەوە چوونەتە توركیا و سێ كەسەكەی دیكەش كارمەندی كونسوڵخانە بوون.
ئەردۆغان داوای لە سعودیە كرد تەواوی ئەو 18 كەسەی كە بە كوشتنی خاشقچی تێوەگلاون دەستگیر بكرێن و لە توركیا دادگایی بكرێن .
ئاماژەی بەوەشكردووە، كوشتنی خاشقچی كێشەیەكی نێودەوڵەتییە و توركیا لێی بێدەنگ نابێت، راشیگەیاند لەگەڵ سعودیەدا تیمێكی هاوبەشیان لەبارەی رووداوەكەوە پێكهێناوە.
باسی لەوەشكرد، سعودیە دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە كە بۆچی دوای رووداوەكە دەستبەجێ كونسوڵخانەی سعودیە بە مەبەستی لێكۆڵێنەوە نەكرایەوە و بەفەرمانی كێ؟ بۆچی ئەو هەموو لێدوانە جیاوازە لەلایەن بەرپرسانی سعودیەوە درا لەبارەی رووداوەكەوە؟ كێ بەرپرسە لە شاردنەوەی تەرمی خاشقچی؟
ئەردۆغان بەسەر سورمیانەوە ئەوەشی پرسی، بۆچی هەتاوەكو كۆنسۆڵی سعودیە ئەستەنبوڵی جێنەهێشت بەرپرسانی سعودیە كوشتنی خاشقچیان ڕانەگەیاند؟.
سەرۆك كۆماری توركیا تیشكی خستەر سەر ئەوەش، دوای ڕووداوەكە پۆلیسی نەیتوانیووە بچێتە ناو كۆنسۆڵخانەوە بەهۆی یاسایی كونسۆڵی نێودەوڵەتیەوە بەڵام داوای ڕووداوەكە 15 كەس توركیان جێهێشتووە چوونەتە سعویە ئەو پیاوەشیان لەگەڵ بووە كە هاوشێوەی خاشقچی بووە.
ئەردۆغان داوای لە شا سەلمان پاشای سعودیە کرد کە ئەو کەسانەی بە تۆمەتی کوشتنی خاشقچی دەستگیر کراون رادەستی تورکیای بکات، چونکە تاوانەکە لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجام دراوە.
باسی لەوەشكرد، زانیارییە هەواڵگرییەكانی توركیا دەریدەخەن كە كوژرانی خاشقچی پێشتر پیلانی بۆ داڕێژراوە و پۆلیسی توركیاش بەردەوام دەبێت لە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەسەر دۆسیەكە.
رۆژی 20ی ئەم مانگە (ریاز) بەفەرمی دانینا بەكوشتنی جەمال خاشقچی، رۆژنامەنووسی سعودی لە كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە ئەستەنبوڵ لە رۆژی 2ی ئەم مانگەدا، لەكاتێكدا پێشترو بۆ ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەی، بەرپرسانی ئەو وڵاتە كوشتنی خاشقچی-یان لەناو كونسوڵخانەكەدا ڕەتدەكردەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.