Erbil 3°C سێشەممە 04 شوبات 01:56

له‌ کەلار باندێکی ڕاو و ڕووت و بازرگانیکردن به‌ ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

‌لە گوندی سەنگەر لە سەر ڕووباری سیروان
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، باندێكی پێنج كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە ڕاگەیاندراوێكدا كە وێنەیەكی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، دوای وەرگرتنی زانیاری و بە فەرمانی دادوەر، توانیویانە ئەو پێنج كەسە لە گوندی سەنگەر لە سەر ڕووباری سیروان لە سنوری قەزای كەلار دەستگیر بكەن و دەستیش بەسەر حەشارگەكەیان بگرن كە بۆ ڕاو و ڕووت و بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر بەكاریانهێناوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، تیمەكانیان دەستیان گرتووە بەسەر چەند پارچە چەكێكدا لە جۆرەكانی (كڵاشینكۆف و دەمانچە و چەكی ئەڵمانی) لەگەڵ بڕێك لە مادەی هۆشبەر لە جۆری تلیاك و حەشیش و جلی سەربازی و قەمە و دوو ماتۆرسكیل و دوو ئۆتۆمبێل.

رونیشكردووەتەوە، ئەو كەسانەی دەستگیركراون بە ناوەكانی(ه ه م س+ه م ع+ئ م س+ش س ك ا+ش س ا) هەموویان كوردن و دانیشتووی سنوری قەزای كەلارن.

ئاسایشی گەرمیان باسی لەوەشكردووە، دوو كەس لەو پێنج تۆمەتبارە لەلایەن یاساوە داواكراوە و پێشتر بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر سزا دراون و پاش تەواوكردنی سزاكەیان ئازادكراون.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئێستادا سەرجەمیان بە پێی مادەی (٢،١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.