Erbil 3°C سێشەممە 04 شوبات 01:50

وه‌زاره‌تى کاره‌با مه‌ترسیه‌ک له‌سه‌ر زۆر به‌کارهێنانى کاره‌با ڕاده‌گه‌یەنێت

له‌راگه‌یاندراوێكدا
کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك  له‌سه‌ر زۆر به‌كارهێنانى كاره‌با ڕایده‌گه‌ێنێت توێژینەوەیەكی زانستی پزیشكی پەیوەندی نێوان نەخۆشی شێرپەنچە و كارەبا ئاشكرا دەكات 

كاره‌با ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، لەتوێژینەوەیەكی زانستی پزیشكی دا هاتووە پەیوەندییەكی كاریگەری خراپ هەیە لەنێوان كارەبا و نەخۆشی شێرپەنچەدا ، لەو توێژینەوەیەدا دەریخستووە ؛ بەكارهێنانی زۆری كارەبا دەبێتە هۆی زیاد بەكارهێنانی موەلیدەكان و وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا بەمەش ژینگە پیس دەبێت و ئەو دوكەڵەی دەكەوێتەوە هۆكارێكە لەسەر خراپبوونی تەندروستی .


له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى كاره‌با ڕایده‌گه‌ێنێت ،  هاوكات بەكارهێنانی زیاد لە پێویستی مرۆڤ لە ئامێرەكانی كارەبا هۆكارێكە بۆ دەرچوونی تیشكی زیادە و كاریگەریی راستەوخۆی خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت هەربۆیە توێژینەوەكە داوای كردووە كارەبای زیاد لە پێویست لەناو ماڵەكاندا كەم بكرێتەوەو ئەو گڵۆپانە بەكاربهێنرێت كە ناسراوە بە led , و لەكاتی خەوتندا تەلەفزیۆن و كۆمپیوتەرەكان و لاپتۆپ بكوژێنەوە .

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.