Erbil 3°C سێشەممە 04 شوبات 02:01

له‌وه‌رزی زستاندا ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ت کاری نه‌کرد به‌م ڕێگا ئاسانه‌ بیخه‌وه‌ کارکردن

به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ندێكجار به‌هۆی ساردی كه‌شوهه‌واوه‌، پاتری ئۆتۆمبێل له‌كار ده‌كه‌وێت‌و ئۆتۆمبێلیش هه‌ڵ نابێت، بۆیه‌ باشتروایه‌ ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ دووباره‌ پێكردنه‌وه‌ی، بزانیت.

ماڵپه‌ڕی (لاورین فیكس) ڕێگایه‌كی ئاسانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ له‌ وه‌رزی زستاندا ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی تێكچوونی پاتریی ئۆتۆمبێله‌كانیان ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نیا پێویسته‌ گیراوه‌یه‌ك له‌ سۆده‌ی نان و ئاو دروست بكه‌یت.

ئه‌گه‌ر له‌وه‌رزی زستاندا، به‌هۆی ساردیی كه‌شوهه‌واوه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵ نه‌بوو، سه‌ره‌تا كه‌وچكێكی ئاسایی سۆده‌ی نان، بخه‌ره‌ نێو په‌رداخێك ئاو و تێكه‌ڵیان بكه‌، پاشان فڵچه‌یه‌كی ددان بخه‌ره‌ نێو گیراوه‌كه‌ و به‌ فڵچه‌كه‌، سه‌ره‌كانی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت، پاك بكه‌ره‌وه‌.

به‌ئه‌نجامدانی ئه‌م ڕێگایه‌، ئه‌گه‌ر به‌هۆی سه‌رماوه‌ پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌كار كه‌وتبوو، دووباره‌ كار ده‌كاته‌وه‌ و ئۆتۆمبێله‌كه‌ت هه‌ڵ ده‌بێت، به‌مه‌ش پێویستت به‌چه‌تاڵكردنی پاتری ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نابێت.

سه‌رچاوه‌ - Traffic Fm Sulaimaniyah
شوان عه‌زیز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.