له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت ، به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق ده‌ستبه‌سه‌ر 33 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا ده‌گرێت
ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانی مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی سه‌یدسادق، له‌چه‌ند چالاكییه‌كدا توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 33 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو ژماره‌یه‌ك چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ردا بگیرێت.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه ، پاش تۆماركردنی چه‌ندین سكاڵا له‌لایه‌ن دانیشتوانی قه‌زای سه‌یدسادقه‌وه به‌هۆی بێزاربونیان له‌هاتوچۆی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تا، به‌فه‌رمانی به‌رێز به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی حه‌سارو سه‌یدسادق توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر 33 ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگرن.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت هاوكات مه‌فره‌زه‌كانی هه‌ردو بنكه چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان‌و پشكنینیان له‌چه‌ند گازینۆو كافتریایه‌كدا ئه‌نجامداو ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ردا.
هه‌روه‌ها به‌تۆمه‌تی لێخورینی ماتۆرسكیلی بێ سه‌ره‌تاو هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، توانرا تۆمه‌تبارێك به‌پێی ماده‌ی 21ی چه‌ك ده‌ستگیربكرێت‌و روبه‌روی یاسا بكرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.