فاتح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له شاری به‌غدا، رایگه‌یاندووه، له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، كونسڵخانه‌ی توركیا له شاری مووسڵ ده‌كه‌ینه‌وه.
یڵدز له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێنماییه، سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و رایگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی گونجاوترین شوێن بۆ كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌كه سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردووه.
یڵدز رایگه‌یاند كه له چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا، كونسڵخانه‌ی توركیا له شاری مووسڵ ده‌كه‌نه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه‌ش ره‌زامه‌ندی ئیداره‌ی ناوه‌ندی له به‌غدا گرنگه.
یڵدز ئاشكراشی كرد كه ھه‌نگاوی باش نراوه له پێناو كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ھه‌ردوو شاری به‌سڕه و مووسڵ. گوتیشی: ره‌زامه‌ندی به‌غدا له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی كونسڵخانه له به‌سڕه‌و كۆتایی ھاتووه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وه‌ی مووسڵیش ته‌واو ده‌بێت.
هاوكات پارێزگاری مووسڵ نۆفل عاكوب رایگه‌یاندووه، كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی توركیا له مووسڵ ھاوكار ده‌بێ له‌به‌ھێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ھه‌نگاوێكی زۆر ئه‌رێنییه‌و ده‌بێته په‌یامێك بۆ دووباره ده‌سته‌به‌ركردنه‌وه‌ی سه‌قامگیری له شاره‌كه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.