جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌ده‌گه‌ێنێ، ئه‌گه‌ر تا 2-11 عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌یتوانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تا ئه‌و واده ده‌ستورییه پێكبهێنێت، ئه‌وا به‌پێی ده‌ستور سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندیدێكی تر له‌لیستێكی گه‌وره ڕاده‌سپێرێت.
د.به‌شیر حه‌داد ، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه، ئومێد ده‌كه‌ین حكومه‌ت له ماوه‌ی ده‌ستوری خۆی پێكبهێنرێت كه تا(2-11)یه ، تا تووشی گرفتی ده‌ستوری نه‌بین، ئه‌گه‌ر كاندیدی ڕاسپێراو نه‌یتوانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تا ئه‌و واده ده‌ستورییه پێكبهێنێت، ئه‌وا به‌پێی ده‌ستور سه‌رۆك كۆماری عێراق كاندیدێكی تر له‌لیستێكی گه‌وره ڕاده‌سپێرێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داواش ده‌كات ڕێز له‌ماوه‌ی ده‌ستوری بگرن و عادل عه‌بدول مه‌هدی بتوانێت كابینه‌كه‌ی خۆی پێكبهێنێت، تا ئێمه له‌په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ین، ئه‌گه‌رنا دوای ئه‌و واده‌یه وه‌ك په‌رله‌مان ناتوانین ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌كه‌ی بده‌ین وقبوڵی بكه‌ین .
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی ده‌ستوریدا كاندیدی ڕاسپێراو نه‌یتوانی كابینه نوێیه‌كه‌ی پێشكه‌ش په‌رله‌مان بكات ئایا كام لیست وه كێ چانسی زۆره ڕابسپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق؟ د.به‌شیر حه‌داد ده‌ڵێت: بیر له‌وه‌نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌نگێك هه‌یه كه ئه‌گه‌ر د.عادل نه‌یتوانی هه‌موو كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات ئه‌وا زۆرینه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان بهێنێته په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر پێبدرێت تا له‌و كێشه ده‌ستوریه ڕزگاری بێت، هه‌رچه‌نده ئێمه پێمان باشه هه‌موو كابینه‌كه‌ی پێكه‌وه بهێنێته په‌رله‌مان متمانه‌ی پێبدرێت.
سه‌باره‌ت به‌داواكاری كورد له پۆسته‌كانی داهاتووی كابینه‌ی نوێی عێراق ، د.به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاندووه: به‌و پێیه‌ی كورد ئێستا به‌شداری و قورسایی گرنگی هه‌یه، بۆیه ئه‌مجاره زیاتر داوا ده‌كه‌ن به‌پێی قورسایی و مافی خۆیان هه‌م پۆستی وه‌زاره‌تی"سیادی-وه هه‌م وه‌زاره‌تی خزمه‌تگوزاری" وه‌ربگرن .
سه‌رچاوه /ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.