Erbil 4°C دووشەممە 03 شوبات 23:01

حەشدی شەعبی دوو ڕۆژنامەنووسی کوردی ئێزدی ئەشکەنجە دەدەن

بە چاوی بەستراوەوە ئەشکەنجەیان داون
کوردستان TV
100%


هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی دوو ڕۆژنامەنووسی کوردی ئێزدی ئەشکەنجە دەدەن و ئەو ڕۆژنەمووسانەش دەڵێن، بە چاوی بەستراوەوە ئەشکەنجەیان داون.

دوای ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و هاتنی حەشدی شەعبی لە چەندین ناوچە پێشێلکاریی زۆر بەرانبەر بە خەڵک دەکەن و لەوانەش ئەشکەنجەدان و ‌‌هەڕەشەی کوشتن.

لەو بارەیەوە پەیامنێری کوردستان 24، ماهر شنگالی، لەگەڵ وێنەگرەکەی بە ناوی نایف عیدۆ، کە لە ناوچەی دومیز لە لایەن گرووپی ''ئەنسار ئەلحوججە''ی سەر بە ''سەرایا سەلام''ی حەشدی شەعبییەوە دەستگیر کرابوون، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێمە لە ناوچەی دومیز بووین بۆ ڕووماڵکردنی دەرکردنی ئەو خێزانە ئێزدییانەی کە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە لە ناوچەکە دەردەکران، لە ناکاو لە لایەن هێزی "ئەنسار ئەلحوججە"وە دەستگیر کراین و چاویان بەستین و نەمانزانی بردیانینە کام جێگا و هەر کەس هاتبایە سووکایەتیی پێ دەکردین و ئەشکەنجەیان دەداین."

گوتیشی: "ئەوەندە ئەشکەنجەیان داین کە ئاگامان لە خۆمان نەما، پێیان دەگوتین هەر کاتێک ئێوە باسی حەشدی شەعبی بکەن ئەوا چارەنووستان کوشتنە. دواتر بە هاوکاریی چەندین هاوڕێ و هاوکارمان لە دەستیان ڕزگار کراین."

شنگالی ئاماژەیشی دا: "سکاڵا لەسەر ئەوانە تۆمار دەکەین و ئەو پێشێلکارییەمان گەیاندووەتە چەندین جیگای پەیوەندیدار بۆ ئەوەی ئەو خروقاتانەی حەشد تۆمار بکەن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ بکەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.