ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە دوو چالاكی گرنگ ئه‌نجام دەدەن.
لە ڕاگەیاندراوێکدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕای گەیاند، سبەی سێشەممە 23/10/2018، کاتژمێر 10ی بەیانی له كه‌مپی باسرمه‌ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شه‌قڵاوه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 19 شه‌ڵته‌ر (خانوو) بۆ په‌نابه‌رانی رۆژئاوای كوردستان دروست ده‌كات و له‌ڕێوڕه‌سمێكدا پێشكه‌شی خێزانه‌كان ده‌كرێن.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە سبەی کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ له هوتێل كاپیتاڵ له شاری هه‌ولێر كۆتایی به خولی پارێزه‌ران دێنێت كه تایبه‌ته به كێشه‌كان و دۆسێی ئافره‌تان له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ڕوونیش کراوەتەوە، کە له‌و چوارچێوه‌یه‌دا راهێنان به 10 پارێزه‌ری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی كراوه و تیایدا بڕوانامه‌یان پێشكه‌ش ده‌كرێت دواتر له‌و پارێزگایه نۆرینگه‌یه‌كی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه‌و له گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵ رێنمایی و چاره‌سه‌ری یاسایی بۆ كێشه‌كانی شووكردن و جیابوونه‌وه‌و به‌زۆر به‌شودانی خوار ته‌مه‌نی گونجاو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی یاساوه كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.