له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئەمڕۆ دووشه‌ممه ڕێکەوتی (۲۲/۱۰/۲۰۱۸) کاتژمێر (۱۰) بەیانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی خۆکوژی لە (مزگەوتی شێخ مسته‌فا) دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا مامۆستایەکی ئایینی بە ناوی (عه‌بدولڵا ئه‌حمه‌د ئیسماعیل ) تەمەن(۷۱) ساڵ گوللـەیەکی لە خۆیداوەو بۆتە هۆی گیان لە دەست دانی.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتوە کە ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە، تەرمەکە هەڵگیراوەو ڕەوانەی پەیمانگای پزیشکی دادی کرا.
پۆلیس ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوەو ڕەوانەی بەردەم دادوەر کرا و بڕیاریدا بە وەرگرتنی وتەی داواکارانی مافی کەسی مردوو، لێکۆڵینەوش بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.