كه‌ناڵی فۆكس نیوز رۆژی رابردوو ئاشكرای كرد كه فڕۆكه‌كانی ئێران له رێگه‌ی ئاسمانی ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ڕه‌وه باری چه‌كی ههمهجۆر ده‌گوازنه‌وه بۆ حزبوڵڵای لوبنان.
له راپۆرته‌كه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه‌دا باس له‌وه كراوه جیا له چه‌كی جۆراوجۆر، هه‌روه‌ها ئه‌و پارچانه‌ش بۆ میلیشیاكانی لوبنان ده‌گوازرێنه‌وه كه له درووستكردنی موشه‌كدا به‌كارده‌هێنرێن.
كه‌ناڵه‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه كه ناردنی كه‌ره‌سته‌ی له‌مجۆره بۆ چه‌كدارانی حزبوڵڵا به ئامانجی په‌ره‌پێدانه به هێزی سه‌ربازیی ئه‌م گروپه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا و پێشكه‌وتوویی سیسته‌می موشه‌كیی ئه‌وان.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه كه ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی تاران ده‌یاننێرێت بۆ حزبوڵڵا هه‌روه‌ها سیسته‌می (GPS)ـیش له‌خۆ ده‌گرێت، كه مه‌به‌ست لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وردبینیی توانای موشه‌كییه له به ئامانج گرتندا.
فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكییه‌وه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه تاران تا ئێستا چه‌ندین باری چه‌كی پێشكه‌وتووی له‌م رێگه‌یه‌وه گواستووه‌ته‌وه بۆ حزبوڵڵا.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.