دانا جهزا ئهندامی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق لهفراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان لهلێدوانى بۆئاژانسی ئانادۆڵۆ ڕایگهیاند ، عادل عەبدولمەهدی جوڵانەوەیەكی خێرای هەیە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت و كەسێكی قبوڵكراوە لەلایەن شیعەكان كە كاندیدی تەوافوقی هەموو لایەنەكانیانە، هەروەها سوننەكان لارییان نەبوو، لەلای كورد و شەقامی كوردستانیشەوە كەسێكی میانڕەو و قبوڵكراو بووە، بۆیە پێشبینی دەكەم هەنگاوەكان بۆ ئەو ئاسانتر بێت و جوڵەكانیشی بە خێرایی دەستیپێكرد لە سەردانیكردنی لایەنەكان و پەیوەندی باشی لەگەڵ لایەنەكان دەستپێكرد".
دانا جەزا گوتیشی: دەنگۆی زۆر هەیە بەوەی لەم هەفتەیەدا دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام بدرێت و، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ پەسەندكردنی كابینە وەزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی ساز بكرێت، بەڵام تا ئەمڕۆ ئەجێندای بەرنامەی كۆبوونەوەی پەرلەمان دیاری نەكراوە، هەروەها قسە لەسەر ئەوەش دەكرێت کە عەبدولمەهدی بەشێكی كابینەكەی رابگەیەنێت و چەند وەزارەتێك بمێننەوە كە دواتر وەزیرەكانیان بۆ دیاری بكرێت، بەڵام ئەوە تا رادەیەكی زۆر لەلایەن هەندێك لەلایەنە سیاسییەكان هەنگاوێكی باش نییە و، شەقامیش بە ئاسانی ئەوە قبوڵ ناكات، بۆیە رەنگە راگەیاندنی ئەو كابینە دوا بكەوێت تا بگاتە رێكەوتنی كۆتایی".
هةر لةدريَذةى ليَدوانةكانى بؤ ئاذانسةكة دانا جةزا رِايدةطةيَنيَت ئەو پۆستە وەزارییانەی بە كورد دەدرێت بە شێوەیەكی كۆتایی دیاری نەكراوە و لایەنە كوردستانییەكانیش بە جیا گفتوگۆ لەو بارەیەوە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێ دەكەن.
دانا جەزا گوتیشی: لە دوای ناكۆكییەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەسەر پۆستی سەركۆماری عێراق و نیگەرانییەكانی پارتی لە ئالیەتی هەڵبژاردنەكە، ساردییەكی لەنێوان هەردوولا دروستكرد، تا ئێستا نەتوانراوە پەیوەندییەكان یەكبخرێتەوە و پێشبینی دەكەم بۆ پێكهێنانی حكوومەت و كابینە نوێیەكەی حكوومەتی عێراقی لایەنە كوردستانییەكان بە جیا رێکكەوتن بكەن لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی بۆ وەرگرتنی پۆستە وەزارییەكان".
دانا جەزا ئەوەشی گوت: بەپێی رێژەی كورسییەكانی پەرلەمان كورد لەسەدا 18ی پۆستە وەزارییەكانی بەردەكەوێت كە چوار پۆستی وەزاری دەكات، ئەوەی ئێستا باسی لێوە دەكرێت كە سێ پۆستی وەزارییە، ناهەقی بەرامبەر كورد تێدایە و پێویستە لەو بارەیەوە گوشار هەبێت، لەو بەشەی بەر كورد دەكەوێت پارتی دیموكراتی كوردستان پۆستێكی وەزارەتی سیادی و وەزارەتێكی خزمەتگوزاری بەر دەكەوێت و گفتوگۆش كراوە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆكوەزیران كە پشكی پارتییە".
ئەو باسی لەوەشكرد کە، تا ئێستا چەندجارێك دانیشتن و گفتوگۆ لەنێوان بەرپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و عادل عەبدولمەهدی كراوە و هەردوولا لێكتێگەیشتنی تەواویان هەیە و پارتی جەخت لەسەر بنەماكانی تەوافوق لە بڕیارەكان و هاوسەنگی لە پۆستەكان و بەشداریكردنی راستەقینە لە ئیدارەی حكوومەتدا دەكاتەوە، بەو بنەمایانەش پشتیوانی تەواوی كابینەكەی عەبدولمەهدی دەكەن و دەبێتە هۆكاری چارەسەركردنی زۆربەی كێشەكانی نێوان هەردوولا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.