دوای دانپێدانانی كوژرانی خاشقچی له‌لایه‌ن حكومه‌تی سعوودیه‌وه، سه‌رۆكی كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سیناتی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: كه محه‌مه‌د بن سه‌لمان سه‌باره‌ت به كوژرانی جه‌مال خاشقچیی هێڵی سووری تێپه‌ڕاندووه و ده‌بێ باجه‌كه‌یشی بدات.
سیناتۆر بڕایان كرۆكه‌ر كه سه‌ر به حزبی كۆمارییه‌كانه له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی " سی ئێن ئێن " وتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستم گه‌یشتووه، پێموایه محه‌مه‌د بن سه‌لمان له پشت كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌یه كه ره‌خنه‌گری بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه بووه.
ئه‌م سیناتۆره كه نوێنه‌ری ویلایه‌تی تێنسیی ئه‌مریكایه له ئه‌نجومه‌نی سیناتی وڵاته‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به بن سه‌لمان جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه: ئه‌و له ئێستادا هێڵی سووری تێپه‌ڕاندووه و ده‌بێ ته‌مبێ بكرێت و باجی ئه‌م كاره بدات.
هاوكات هه‌ر رۆژی رابردوو سیناتۆر راند پاڵ سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباربوونی بن سه‌لمان، وتی: ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناتوانێ درێژه بدات به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ناوبراو، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه به‌ڕای من باشتره جێگه‌ی بن سه‌لمان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه بگۆڕدرێته‌وه.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.