عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق تەواوی كوتلە سیاسیەكانی ئاگاداركردۆتەوە لەو نیگەرانیانەی كە هەیەتی سەبارەت بە زنجیرە بڕیارە بەپەلانەی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی كاربەرێكەری عێراق لە گواستنەوەی چەندین كادیری پێشكەوتوو لە وەزارەتەكان و چەند بڕیارێكی دیكە كە كاری حكومەتی داهاتوو دەشێوێنێت .
بۆ ئەو مەبەستە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بە رۆژنامەی حەیاتی لەندەنیان راگەیاند كە عەبدولمەهدی ئەو كارانەی عەبادی بە بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و هەردوو كوتلەكەی چاكسازی و بینا راگەیاندووە بۆ ئەوەی ئاگادار بن ، هەردوو كوتلەكەش بەڵێنیان داوە ئەو مەسەلەیە بە شێوەیەكی فراوان بیبەنە نێو پەرلەمان و تاوتۆی بكەن .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.