دانپێدانانی حكومه‌تی سعوودیه به كوژرانی جه‌مال خاشقچیی رۆژنامه‌نووسی ره‌خنه‌گر، كاردانه‌وه و هه‌ڵوێستی توندی سیاسه‌توان و راگه‌یاندنه‌كانی جیهانی به‌دوای خۆیدا هێنا و هاوكاتیش هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی له بابه‌تێكدا نووسیویه‌تیی محه‌مه‌د بن سه‌لمان تۆمه‌تباری سه‌ره‌كییه له كوژرانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌دا.
هه‌فته‌نامه‌ی شپیگلی ئه‌ڵمانیی كه به شێوه‌ی هه‌فتانه ده‌رده‌چێت له نوێترین ژماره‌ی خۆیدا نووسیویه‌تیی: سیخوڕه‌كانی جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی سعوودیه، له توركیا رۆژنامه‌نووسێكی رهخنهگریان پارچه پارچه كردووه. ئه‌م كاره‌ساته‌ش وڵاتانی رۆژئاوای هه‌ژاندووه و گوشارێكی زۆری له‌سه‌ر ترامپ درووستكردووه.
هه‌فته‌نامه‌كه له بابه‌تێكی دیكه‌دا له‌ژێر ناونیشانی " جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی جیهانی تووشی شۆك كرد "، محه‌مه‌د بن سه‌لمان به تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیی كوژرانی خاشقچی هه‌ژمار ده‌كات و ئه‌مكاره‌ی بن سه‌لمانی به وهرسوڕانێكی ئه‌وتۆ له پێگه‌ی ناوبراو له ئاستی جیهاندا وه‌سفكرد.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.