سالار عوسمان كادری پێشكه‌وتووی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنى پارتى له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت پارتی بۆیه سه‌ركه‌وت ، لەبەر ئەوەی ڕاستگۆ بوو لەگەڵ نەتەوە و دوژمن ، ڕاستگۆ بوو لەگەڵ نەتەوەکەی، چونکە لە پێناو نەتەوەکەیدا سازشی نەکرد و ئاکام هەرچی تیری دوژمن هەیە ڕوویان لە پارتی کرد !
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، پارتى ڕاستگۆ بوو لەگەڵ دوژمن، چونکە بە دوژمنەکانی گوت: من وەک چیا داچەقیوم و پشت لە نەتەوەکەم ناکەم ، پارتی سەرکەوت، چونکە ڕاستگۆ بوو
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه بوو به‌به‌ده‌ست هێنانى 45 كورسى په‌رله‌مان به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز له‌پێش لایه‌نه‌كانى دیكه‌دایه
سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ى پارتى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و پاداشته‌ى خه‌ڵكی كوردستان بۆ پارتى ، پارتێك كه‌پارێزه‌ری خاك و گه‌له‌كه‌یه‌تى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.