لە زیادکردنێکی ئاشکرادا پارچەیەکی بچووک لە مانگ کە کێشەکەی 5,5 کیلۆگرام دەبێت فرۆشرا.
بەپێی ئاژانسی "ئەسۆشێد پرێس" کۆمپانیای "ئار ئار" بۆ زیادکردنى ئاشكرا کە بارەگاکەی لە شاری "بۆستن"ە لە ئەمریکا رایگەیاند، ئەو نێزهکەى مانگ بە بەهای 612 ههزار و 512 دۆلار فرۆشرا.
جێی باسە، ئەو نێزهكه هى نوێنەرێكی کۆمەڵەی "تام چۆک باگودا"ى هەرێمی "ها نام"ى وڵاتی ڤێتنام بوو و، ساڵی رابردوو لە ناوچەیەکی چۆڵ لە وڵاتی مۆریتانیا لە باکووری رۆژئاوای ئەفریقیا دۆزرایەوە.
ئەو نێزەکە یەکێکە لە گەورەترین نێزەکەكانى مانگ کە تا ئێستا دۆزراونەتەوە، بەهۆی قەبارە گەورەکەیەوە و، بوونی "توێکڵێکی نیمچه تواوه لەسەر رووهكهى"، کە بەهۆی ئهو گهرمییه بهرزهى له كاتى كهوتنه خواره و بەرکەوتنی بە زەوی دروست بووە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.