بەڕێوەبەری میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان دەست لەکار دەکێشێتەوە و دەڵێت" منیش ماندوو بووم".
یاسین عومەر بەڕێوەبەری کەناڵی KNNى میدیای فەرمی بزووتنەوەی گۆڕان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١-١٠-٢٠١٨ نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ، کە دوای هەشت ساڵ کارکردن لەو کەناڵە ئەو بڕیارەی داوە.
یاسین عومەر ڕایگەیاندووە" ئایا دەمتوانی بەردەوام بم؟ بێگومان نەخێر نەمدەتوانی، منیش ماندووم و پێویستم بە پشووە، نازانم چۆن و كەی و لە كوێوە دەست پێدەكەمەوە، بەڵام دڵخۆشم چونكە ئۆسكار وایەڵد گوتەنی، بە پێكەنین دەستم پێكردو لێوبەخەندە كۆتاییم پێ هێنا".
دەشڵێت" من چیتر لەسەر هیچ دەزگا و دامەزراوە و لایەنێك ماڵ نییم و مرۆڤێكی ئاسایی ماڵەكەی خۆمم".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.