ساڵانە لە وڵاتی ھیندستان خەڵاتێک بە ناوی خەڵاتی دایکە تێرێزا دەبەخشرێتە ١٠ کەسایەتی و چاڵاکڤانی جیھانی، کە ڕۆڵێکی کاریگەریان لە کاری مرۆڤایەتی و ئاشتی و خۆبەخشی ھەیە و ئەم خەڵاتە لە ساڵی ٢٠٠٥وە تاوەکو ئێستا ساڵانە دەدرێتە ١٠ کەسایەتیی جیھانی.
ھەریەکە لە لەیلا تەحلۆ، ئافرەتێکی ڕزگاربووی دەستی داعش و ئێدیس بەشار، کە ئەویش لە کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ ڕزگار بووە، ئەو خەڵاتە وەردەگرن.
لهم بارهوه حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوە ئێزدییەکانی سەر بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە رزگارکردنی رفێنراوەکان هاوکاربێت.
حوسێن قائیدی لە میانی رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی دایکە تێرێزا بە ژن و پیاوێکی کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش، لە شاری مۆمبای لە هیندستان گوتارێکی پێشکەشکرد و لە بەشێکی قسەکانیدا رەخنەی لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا، ئەمریکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی گرت، کە هاوکاریان نەبوونە لە رزگارکردنی رفێنراوەکانیان و هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بە پێویستزانی بۆ ئەوەی رفێندراوەکانیان رزگار بکەن.
وتیشى" ئەو خەڵکانەی ئێمە کە تاوەکو ئێستا لە دەستی تیرۆریستاندا ماون، پێویستیان بە هاوکاری ئێوە هەیە، داواش لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین هاوکاری ئێمە بکەین، بۆ ئەوەی بتوانین زیاتر لەو سێ هەزارەی لە دەستی تیرۆریستاندا ماون، رزگاریان بکەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.