له ژێر ناوی " نیوه شه‌و " كچه گۆرانیبێژی كورد " كه‌ویار هه‌ڵه‌بجه‌یی " كار له‌سه‌ر ئاماهكردنی نوێترین گۆرانی ده‌كات كه گۆرانیبێژ و ئاوازدانه‌ری كورد " عه‌دنان كه‌ریم " ئاوازی بۆ داناوه .
گۆرانی نیوه شه‌و له تێكستی شاعیری كورد " محه‌مه‌د عومه عوسمان " ه ، ئاوازه‌كه‌ی له لایه‌ن " عه‌دنان كه‌ریم " دانراوه و موزیكژه‌ن " رێبین سالار" كاری ئاماده‌كردنی موزیكی بۆ ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه‌ی كه‌ویار كردووه .
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه " كه‌ویار و عه‌دنان كه‌ریم " كاری هاوبه‌ش ئه‌نجامبده‌ن ، پێش ئه‌م كاره‌ی " كه‌ویار هه‌ڵه‌بجه‌یی " گۆرانییه‌كی به ناوی " برایه‌تی " له‌گه‌ڵ عه‌دنان كه‌ریم، هه‌ڤاڵ ئیبراهیم و كه‌ژێ هاوتا ئه‌سعه‌د بڵاو كردووه‌ته‌وه .
كه‌ویار هه‌ڵه‌بجه‌یی ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتووه‌ته ناو بواری گۆرانی ، كه‌چی خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ته و شاره‌زایییه‌كی باشی له هونه‌ری گۆرانی و مه‌قامدا هه‌یه ، شاره‌زایانی هونه‌ریی ئامژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئاینده‌یه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕوانیه‌تی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.