بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق، عەقید شێرزاد ئەحمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووك لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق کە ئەمڕۆ یەکشەممە 21-10-2018 دەرچووە و واژۆی لیوا عامر عەزاوی، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هاتووچۆی لەسەرە، ئەو بەڕێوەبەرە کوردە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە، کە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو.
لە بڕیارەکەدا هاتووە، جەمال حەکیم محەممەد، وهك بهڕێوبهرى نوێى پۆلیسی هاتوچۆى كهركووك دەستبەکاردەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.