Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 23:59

شاخەوان عەبدوڵڵا: بەدەستهێنانی 45 کورسیی، ئەرکی پارتی قورستر کرد

شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بوو
کوردستان TV
100%

شاخەوان عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق وتارێکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) نووسیویه‌تى" راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هاوکات بوو لەگەڵ ساڵیادی داستانی پردێ و مەحمودییە و سحێلا و پاراستنی ئەزموونی کوردستان.

شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەر کردووە و رایگەیاندووە، لەو کاتەی پێشمەرگە بە بڕیاری سەرۆک بارزانی هەوڵی پاراستنی کوردستانی دەدا، ”لەبەشێکی تری هەرێم ناوچەکان چۆڵ دەکران و ئیدعای ئەوە دەکرا کە ئەوان توانای رووبەرووبونەوەی ئەو هیزە گەورەی عێراقیان نییە“.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی پارتی جگە لە پیرۆزباییکردن لە سەرۆک بارزانی و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی پارتی، پێی وایە سەرکەوتنی حزبەکەی و بەدەستهێنانی 45 کورسیی پەرلەمانی کوردستان ”ئەرکی پارتی قورستر کرد و ئیدی خەڵکی چاوی لەوەیە پارتی بتوانی لەگەڵ هیزێک یان چەند هێزێکی کوردستانی تەواوی ئەو کێشەو گرفتانەی تاکی کورد پێوەی دەناڵێنی چارەسەری بکات“.

شاخەوان عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئیرادەی سەرۆک بارزانی بە ئاراستەی چاکردنی دۆخی هەرێم ونەمانی گەندەڵی و گۆڕانکارییە و بەپێویستیشی دەزانێت كه‌ هەموو هاوکاری جەنابیان بن لەو پرۆسەیەدا“.

شاخەوان عەبدوڵڵا دڵنیایی خۆی لەوە نیشان داوە، کە لە قۆناغی داهاتوو بەهۆی ئەوەی پارتی زۆرینەی پەرلەمانی پێک هێناوە، پەرلەمان ناوەندێک بۆ تەشهیرو یەک شکاندن دەبێتە ناوەندێک بۆ دەرچونی سەدان یاساو بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان“.

شاخەوان عەبدوڵڵا، کە خەڵکی کەرکووکە، لە کۆتایی وتارەکەیدا وەک هاووڵاتییەکی ئەو شارە داوا لە پەرلەمانتارانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات ئازارەکانی کەرکوک و داقوق و خورماتو و خانەقین و تەواوی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لەبیر مەکەن و کار بۆ گەرانەوەی ئەو بەشەی هەرێم بکەن بۆ باوەشی نیشتمان“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.