پەرلەمانتارێکی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە یەکێک لە داواکارییەکانی کورد دروستکردنی ئەنجومەنی سیاسیی ستراتیژییە لە عێراق.
مەسعود حەیدەر، پەرلەمانتاری خولی پێشووى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند" یەکێک لە داواکارییەکانی کورد له بهغدا ئەوەیە، کە ئەنجومەنی سیاسهتی ستراتیژی لە ئایندەیەکی نزیکدا دروست بکرێت“.
ئاماژهى بهوهشدا، كه ئێستا گفتوگۆ لەسەر ئەم بابەتە دەکرێت، چاوەڕوانیش دەکرێ ئەو ئەنجومەنە سەرکردە باڵاکانی کورد، شیعە و سوننەی تێدا بێت، ڕۆڵی گەورەشیان بۆ دیاریکردنی ڕێڕەوی سیاسی لە ڕووی ئابووری و سیاسهتهوه، ههروهها مامەڵەکردن لەگەڵ پەیوەندییەکانی دەرەوە، دەبێت.
مهسعود حهیدهر، ئەوەشی خستە روو، کە دۆسیهی نەوت ماوەیەکی زۆرە راگیراوە، پێویستی بەوەیە کە یاسای نەوت و گاز دەربکرێت، ئەمەش پێویستی بە بڕیاری سیاسی هەیە، هەر بۆیە ئەوانە بابەتی گرنگ دەبن بۆ بڕیاردان.
ههروهها گوتیشی" من تێبینم لەسەر پرۆژهیاسای بودجهى گشتى بۆ ساڵى 2019 هەبوو، چونکە سیاسی بوو، هاوكات زێدەڕەوی یاسایشی تێدابوو، هەر بۆیە داوای دواخستنیم کرد، بۆ ئەوەی بهێڵدرێتەوە بۆ حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، ئێستاش چاوەڕوان دەکەین بزانین تێڕوانینی حکوومەتی نوێ بۆ بابەتی یاسای بودجە و مامەڵەکردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان چۆن دەبێت، ئەوکاتە دەتوانین قسەی زیاتری لەسەر بکەین“.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.