به‌رپرسێك چۆنیه‌تی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی جه‌مال خاشقچی، ڕوون ده‌كاته‌وه، كه له دووی ئه‌م مانگه‌دا چووه ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئه‌نقه‌ره.
به‌رپرسێكی سعوودی چۆنیه‌تی شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی جه‌مال خاشقچی ڕۆژنامه‌نووسی سعوودی بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ڕوون كرده‌وه، كه له دووی ئه‌م مانگه‌دا چووه ناو كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئه‌نقه‌ره و تا ئێستا بێ سه‌روشوێنه.
ئه‌و به‌رپرسه كه نه‌ویستووه ناوی ببرێت ڕایگه‌یاند كه پاش مردنی خاشقچی تیمه‌كه كه له پازده كه‌س پێكهات ته‌رمه‌كه‌یان به مافوورێك پێچاوه‌ته‌وه‌و خستوویانه‌ته ناو ئۆتۆمۆبیلێكی كونسوڵخانه‌كه‌وه پاشان داویانه‌ته كه‌سێكی هاوكاری كونسوڵخانه‌كه له خه‌ڵكی شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه بشاریته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه پزیشكی دادوه‌ری سه‌لاح ته‌بیقی كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی تیمه‌كه بووه ویستوویه‌تی شوێنه‌واری ڕووداوه‌كه بسڕێته‌وه‌و له‌ناو ببات.
له‌و كاتانه‌یشدا ئه‌حمه‌د مه‌ده‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان جله‌كانی خاشقچی له‌به‌ر كردووه‌و چاویلكه‌كه‌ی له‌چاو كردووه‌و كاتژمێره ئه‌پڵكه‌یشی له‌مه‌چه‌ك كردووه‌و له ده‌رگه‌ی پشته‌وه‌ی كونسوڵخانه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه له هه‌وڵێكدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت كه خاشقچی ته‌لاره‌كه‌ی به‌جێ هێشتبێت.
جێی ئاماژه‌یه لێكۆڵه‌ره توركه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ڕه‌نگه بكوژه‌كان ته‌رمه‌كه‌ی خاشقچییان له دارستانی به‌لگرادی ته‌نیشت ئه‌نقه‌ره یان شوێنیك له نزیك شاری یالوفا شاردبێته‌وه.
هه‌روه‌ها وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لەبارەی کوژرانی رۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیەنراوەکەدا وێڕای سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسە نزیکەکانی خاشقچی ئاماژە بەوە کراوە کە فەڕەنسا بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو کوشتنە دەکات.
ھەر لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە پشتڕاستکردنی کوژرانی خاشقچی یەکەمین ھەنگاوە بۆ دەرخستنی راستییەکان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا و ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە وێڕای سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی خاشقچی رایانگەیاند بە توندی ئیدانەی کوژرانی رۆژنامەنووسی سعوودی جەمال خاشقچی دەکەن و چاوەڕێی شەفافییەت لە سعوودیە لەبارەی دیوی پشتەوەی رووداوەکە دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.