Erbil 12°C شەممە 28 کانونی یەکەم 00:32

نێچیرڤان بارزانى پێشوازى له‌ ئیسماعیل به‌شیکچى کرد

گه‌لى كوردستان به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونه‌كانى به‌شیكچى ده‌ڕوانێت
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ گه‌لى كوردستان به‌ ڕێز و پێزانینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێست و بیروبۆچوونه‌كانى مامۆستا ئیسماعیل به‌شیكچى ده‌ڕوانێت و به‌و به‌رگرییه‌ى له‌ مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و مرۆڤایه‌تى ده‌یكات، جێگه‌ و خۆشه‌ویستیى خۆى له‌ دڵى هه‌موواندا كردۆته‌وه‌.

له‌ دیدارێكدا نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21/10/2018 له‌ هه‌ولێر، به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ دۆخ و ته‌ندروستیى نووسه‌ر و ڕۆناكبیر و دۆستى گه‌لى كورد مامۆستا ئیسماعیل به‌شیكچى پرسى و هیواى ته‌ندروستییه‌كى باش و سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.

له‌ دیداره‌كه‌دا، مامۆستا به‌شیكچى وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و ڕێز و خۆشه‌ویستییه‌ى له‌ هه‌موو شوێنێكى كوردستان هه‌ستى پێده‌كات، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى كار و چالاكییه‌كانى وه‌قفى "ئیسماعیل به‌شیكچى" پێشكه‌ش كرد و باسى له‌م سه‌ردانه‌ى بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌شداریكردنى له‌ چه‌ندین چالاكیى كولتوورى و ڕۆشنبیریدا كرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.