به‌رپرسێكی سیاسی به‌ره‌ی خه‌باتی نیشتمانی لیبیا رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه‌ی له دوای موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی پێشووی لیبیا به‌جێماوه، بڕه‌كه‌ی ده‌گاته 600 ملیار دۆلار.
ئه‌حمه‌د قه‌زاف ده‌م ، به‌رپرسی سیاسی به‌ره‌ی خه‌باتی نیشتمانی لیبیا له دیداریكی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی: له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا رۆژئاوا ده‌ستی به‌سه‌ر 277 ملیار دۆلار له‌سه‌روه‌ت و سامانی قه‌زافیدا گرتووه.
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه كه گه‌لی لیبیا بێ تاوانه له رشتنی خوێنی قه‌زافی و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت لێكۆڵینه‌وه له چۆنییه‌تی كورژانی قه‌زافی درێژه‌ی هه‌یه.
گوتیشی: ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا ده‌ستیان له كوشتنی قه‌زافیدا هه‌یه، چونكه وڵاتی لیبیا به یه‌كێك له ده‌وڵه‌ته ده‌وڵه‌مه‌نه‌كانی ناوچه‌كه له رووی ئابوورییه‌وه به پله‌ی هه‌شته‌م له‌سه‌رده‌می موعه‌مه‌ر قه‌زافی هه‌ژماركراوه .
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لیبیا جه‌ختیشیكرده‌وه كه قه‌زافی له دوای خۆی بڕی 600 ملیار دۆلاری له زێرونه‌وت و غاز به‌جێهشتووه، چونكه لیبیا ده‌وڵه‌مه‌نترین وڵاته له جیهان كه غازێكی زۆری هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكرد كه ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا چاوببڕنه ئه‌و ده‌وڵه‌ته.
ئاماده‌كردنی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.