Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:11

پارتى دیموکراتی کوردستان 45 کورسى به‌ ده‌ستهێنا

ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندرا
کوردستان TV
#7
100%


له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامه‌ فه‌رمییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌ كۆتاییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی به‌ده‌ستهێنا.

دواى تێپه‌ڕبوونى 20 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنى 85% به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و راپرسى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها دواى وورد بینى  ئه‌مشه‌و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامى كۆتایى 100% راگه‌یه‌ندرا، پارتی دیموكراتی كوردستان 45 كورسی به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ندرێن محه‌مه‌د سەرۆکی کۆمیسیۆن رایگەیاند، دەنگەکانی 96 بنکەی دەنگدان کە دەکاتە 119 هەزار دەنگ پووچەڵکرانەوە، بەجۆرێک لە دهۆک 11 بنکە، لە سلێمانی 27 بنکە و هەولێر 59 بنکە پووچەڵکراونەتەوە، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

پارتی دیموکراتی کوردستان:       686،070 دەنگ   45  کورسی
یەکێتی نیشتمانی کوردستان:       319،912 دەنگ   21  کورسی
بزووتنەوەی گــۆڕان:               186،903 دەنگ  12  کورسی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ:            127،115  دەنگ   8   کورسی
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان:       109،494 دەنگ   7  کورسی
هاوپەیمانی بەرەو ئیسڵاح:         79،434 دەنگ     5  کورسی
هاوپەیمانی سەردەم:                15،581   دەنگ     1  کورسی
لیستی ئازادی:                        8،063    دەنگ     1 کورسی

          (11 کورسی پێکهاتەکان)

- ھاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی:                      3 کورسی
- گەشەپێدانی تورکمانی:                              2 كورسى           
- چاکسازی تورکمانی:                                1  كورسى
- لیستی میللەت:                                        1 كورسى
- بەرەی تورکمانی:                                    1 کورسی
- لیستی رافیدەین:                                      1 کورسی
- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری،    1  کورسی
- قەوارەی تاکی ئەرمەن:                              1 کورسی

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.