له‌پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی هەولێر كه 10ی ئه‌م مانكه كرایه‌وه و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام بوو كتێبی “په‌نده‌كانی پیره‌مێرد” له نێو كتێبه كوردییه‌كاندا زۆرترین كریاری هه‌بووه .
خاوه‌نی ناوه‌ندی رۆشنبیریی ئه‌دیبان " ئارام مه‌لا محه‌ممه‌د " ئاشكرایده‌كات كتێبی “په‌نده‌كانی پیره‌مێرد ” كه ناوه‌نده‌كه‌ی ئه‌وان چاپ و بڵاویانكردووه‌ته‌وه و له‌پێشانگای ئه‌مجاره‌ی كتێب له‌هه‌ولێر نمایشیان كردووه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری له‌ناو كتێبه كوردییه‌كاندا لێ فرۆشراوه .
ئارام هۆكاری فرۆشتنی ئه‌م ژماره زۆره له كتێبه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێنێته‌وه كه له‌رۆژی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا سه‌رۆك بارزانی ئەو کتێبەی كڕیوه ، ئه‌مه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كتێبه‌كه باوبانگ په‌یدا بكات ، به‌جۆرێك تاوه‌كو ئێستا ته‌نیا لهپێشانگهكه زیاتر له 1050 دانه‌ی لێ فرۆشراوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.