Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 07:22

پۆلیسی سلێمانی سێ کەسی بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان دەستگیرکرد

دزینی ئۆتۆمبێل لە چەند مانگی ڕابردوودا خەریکە دەبێتە دیاردە
کوردستان TV
#7
100%

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە دەستیان هەبووە لە دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییاندا.

سەرکەوت ئەحمەد لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ توانیویانە سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن کە هەستاون بە دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان.

ئەوەشی ڕاگەیاند، دوو کەس لە تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان پێشووتر فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە لەسەر دزینی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان، بۆیە دووبارە ئەمڕۆ هەر بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیركراون.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، سێ تۆمەتباریان دەستگیر كردووە كە پێشووتر دووان لە دەستگیركراوەكان بە چوار ساڵ سزا درابوون و دواتر بە لێبوردنی گشتی ئازاد كراون.

دزینی ئۆتۆمبێل لە چەند مانگی ڕابردوودا خەریکە دەبێتە دیاردە لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە" هەشت کەسمان بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و ماڵان و ڕفاندنی هاوڵاتییان دەستگیرکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.