Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:46

تا ئێستا 114 هه‌زار که‌س به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له‌به‌سره‌ ژه‌هراویبوون

حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون ته‌شه‌نه‌یان كردووه‌
کوردستان TV
100%

ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له‌ پارێزگای به‌سره‌ ژه‌هراوی بوون گه‌یشته‌ 114 هه‌زار كه‌س.

نووسینگه‌ی به‌سره‌ی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ر به‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له‌و پارێزگایه‌ 114 هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون.

لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ، تیشكی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ وه‌رزی هاوینه‌وه‌ داوایان له‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندی و ئیداره‌ی خۆجێیی كردووه‌ ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئه‌و لیژنه‌یه‌ له‌ ٢٢ی ئه‌یلوول رایگه‌یاندبوو: ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه‌ له‌ به‌سره‌ ژه‌هراوی بوون گه‌یشتۆته‌ ٨٠ هه‌زار كه‌س.

به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای كردووه‌ ماده‌ی ره‌ق له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ نابێت رێژه‌ی هه‌زار و  200 تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه‌ له‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستی حه‌وت هه‌زار و 500.

ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سره‌ له‌ شه‌تولعه‌ره‌ب دابین ده‌كرێت كه‌ له‌وێ هه‌ردوو رووباری دیجله‌ و فوڕات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی خوێ له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا له‌ ئاوه‌كه‌ و پیسبوونی ژینگه‌ و نه‌بوونی ده‌زگای پێویست بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌ حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون ته‌شه‌نه‌یان كردووه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.