ئه‌مرۆ شه‌ممه رێكه‌وتی 20ی ئاكتۆبهر شه‌شه‌مین خولی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك كار وچالاكییه‌كانی ده‌ست پێده‌كات.
فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك وه‌ك نوێنه‌ری فێستیڤاڵی «ئاسیا پاسێفیك» به یه‌كیك له گرنگترین ڕووداوه سینه‌ماییه‌كانی ناوچه‌كه داده‌نرێت.
۱۰۵ فیلم له فێستیڤاڵی دهۆك به‌شدار ده‌بن كه هه‌موویان له‌لایه‌ن داوه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی «فیبرێشی» داوه‌رییان بۆ ده‌كرێت.
دوای ئه‌وه‌ی فیلمه‌كان له لایه‌ن لێژنه‌ی داوه‌رانه‌وه لێكدانه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت فێستیڤاڵه‌كه له 27 ئاكتهوبركۆتایی به چالاكییه‌كانی دێت.
فێستیڤاڵه‌كه له چوار به‌شی نێوده‌وڵه‌تی، سینه‌مای كوردستان، كورته فیلم و فیلمی به‌ڵگه‌یی به‌ڕێوه ده‌چێت.
له فێستیڤاڵی فیلمی دهۆكدا دوو سینه‌ماكاری ئێرانی به ناوه‌كانی خه‌سره‌و سینا ده‌رهێنه‌ر و مامۆستای زانكۆ و خاتوو مه‌ستانه موهاجێر تۆماركاری فیلم وه‌كوو ئه‌ندامی لێژنه‌ی داوه‌ران به‌شدارن.
لێژنه‌ی داوه‌رانی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆك له سینهماكارنی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا، یۆنان، ئه‌مریكا، سویسرا و هۆله‌ندا پێك هاتووه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.