ساڵێك به‌ر له ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌خۆ نه‌چه‌ماندن توانیان گه‌وره‌ترین هێرشی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له پردی تێك بشكێنن و پاشه‌كشه به‌و هێزه بكه‌ن.
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی 20/10/2017، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هێرشێكی فراوانیان كرده سه‌ر شارۆچكه‌ی پردێ له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كه‌ركووك، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه به‌رگرییه‌كی قاره‌مانانه كرا‌و توانیان له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق تێك بشكێنن.
له‌و به‌رگرییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، كه به‌داستانی پردێ ناوبانگی ده‌ركرد، پێشمه‌رگه توانی تانكێكی ئه‌برامزی ئه‌مریكی تێك بشكێنێ كه به‌ده‌ست هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بوو، ئه‌مه‌ش وایكرد هێزه‌كانی حه‌شدی هێرشه‌كه‌یان بوه‌ستێنن و به‌ره‌و دواوه پاشه‌كشه بكه‌ن.
هه‌رله‌و به‌رگرییه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ده‌یان چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ژماریه‌كی زۆریش برینداربوون.
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌هاوكاری و چاوساغی گرووپێكی نێو یه‌كێتی هێرشیان كرده سه‌ر شاری كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری و داگیریان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.