Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:04

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌: له‌ داستانی پردێدا په‌لاماره‌که‌ی نه‌یار و داگیرکاران تێکشکێنرا

ئه‌و پیلانه‌ له‌ خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردبوو
کوردستان TV
#7
100%

فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ راگه‌ێندراوێكیدا رایده‌گه‌ێنێ،  ئه‌و خیانه‌ته‌ وایكرد نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستان به‌ پاروویه‌كی ئاسان بزانن و ویستیان داگیری بكه‌ن. بۆیه‌ ڕوویان كرده‌ هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له‌ به‌رگرییه‌ پڕ له‌ قاره‌مانیه‌كه‌ی پردێدا پێشمه‌رگه‌ په‌لاماره‌كه‌ی نه‌یار و داگیركارانی تێكشكاند و مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌وانی له‌گۆڕنا.

ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یێندراوی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌یه‌..

 جه‌ماوه‌ری خۆڕاگر و ئازادیخوازی كوردستان

خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان

پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی نه‌ته‌وه‌ و نیشتمان

له‌ ڕۆژێكی وه‌ك ئیمڕۆ له‌ ٢٠ـی ١٠ـی ٢٠١٧ـدا گه‌لی كوردستان له‌ داستانێكی مه‌زنی پڕ له‌ قاره‌مانیدا به‌ره‌نگاری هێرش و پیلانی ناحه‌زانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ بووه‌وه‌. ئه‌و پیلانه‌ له‌ خیانه‌ته‌ گه‌وره‌كه‌ی ١٦ـی ئۆكتۆبه‌ر ده‌ستی پێكردبوو كه‌ پشتی پێشمه‌رگه‌یان به‌ردا و كه‌ركووكی دڵی كوردستانیان به‌ نرخێكی هه‌رزان فرۆشت. ئه‌و خیانه‌ته‌ وایكرد نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌رێمی كوردستان به‌ پاروویه‌كی ئاسان بزانن و ویستیان داگیری بكه‌ن. بۆیه‌ ڕوویان كرده‌ هه‌ولێری پایته‌خت، به‌ڵام له‌ به‌رگرییه‌ پڕ له‌ قاره‌مانیه‌كه‌ی پردێدا پێشمه‌رگه‌ په‌لاماره‌كه‌ی نه‌یار و داگیركارانی تێكشكاند و مه‌به‌ستی گڵاوی ئه‌وانی له‌گۆڕنا.

 به‌ هه‌مان شێوه‌ش له‌ سحێلای به‌رخودان و مه‌ردایه‌تی و له‌ مه‌خموور و به‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی دیجله‌، پێشمه‌رگه‌ پشت به‌ خودا و خۆڕاگر و نیشتمانپه‌روه‌رانی گه‌ل، پیلانی نه‌یارانی بۆ له‌ناوبردنی هه‌رێمی كوردستان تێكشكاند و كوردستان به‌ سه‌ربه‌رزی مایه‌وه‌.

ئازادیخوازان و نیشتمانپه‌روه‌رانی كوردستان

٢٠ـی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ بوو له‌ خه‌باتی میلله‌ته‌كه‌ماندا و له‌و ڕۆژه‌دا مێژوویه‌كی پڕ له‌ شانازی تۆمار كرا. فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئه‌و ڕۆژه‌ مێژووییه‌ به‌ ڕۆژێكی پڕشنگداری پێشمه‌رگه‌ و كوردستان ده‌زانێت و یادی به‌رز ده‌نرخێنێت.

ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ هه‌موو لایكی سه‌لماند كه‌ گه‌لی كوردستان خاوه‌ن دۆزێكی ڕه‌وایه‌ و ئاماده‌یه‌ هه‌تا دوایین دڵۆپی خوێن به‌رگری له‌ خاك و كه‌رامه‌تی نیشتمان بكات. ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ به‌ خوێنی ئاڵی ده‌یان شه‌هید هاته‌ ئاراوه‌. هه‌زاران سڵاو بۆ گیانی پاكی شه‌هیدانی كورد و كوردستان و سوپاس و پێزانین بۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانده‌ قاره‌مانانه‌ كه‌ ڕۆڵیان هه‌بووه‌ له‌ تۆمار كردنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ كه‌ تا هه‌تایه‌ له‌ بیره‌وه‌ری میلله‌ته‌كه‌ماندا ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌ به‌رزی یاد ده‌كرێته‌وه‌.

هه‌ر شه‌كاوه‌ بێت ئاڵای كوردستان

فه‌رمانده‌یی ژووری ئوپه‌راسیۆنه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان

20ـی 10ـی 2018

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.