فازل حاجی گوته‌بێژى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆ له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك نووسیویه‌تى ، له‌سه‌ر ریگای سه‌ره‌كی هه‌ریر- شه‌قلاوه له‌نزیك گوندی مامه‌جه‌لكه ، پێكدادانێكی رووبه‌روو ڕوویدا له‌نێوان توێوتایهكی ده‌بل قه‌ماره ودێرێكی ده‌بل .
ناوبراو ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی رووداوه‌كه 4 كه‌س به‌سه‌ختی زامداربون ، هۆكاریش بۆكه‌وتنه‌وه‌ی رووداوه‌كه تیژرۆیی شۆفَیری تویَوتایهكهبوو كه‌ئه‌مه‌ش وایكردبوو كۆنترۆل له‌ده‌ست بدات وبهئۆتۆمبێلهكهی بپهریتهوه دیوه‌كه‌ی تری شه‌قام و رووبه‌روو خۆی بهپیكاب دێره‌كه دابدات كهلهسایدی خۆی ده‌رۆیشت
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.