Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:16

شه‌قامی دزان له‌ پارێزگایه‌کی عێراق بۆته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ دانیشتوواکه‌ی

ده‌كه‌وێته‌ پشت دادگای گه‌وره‌ی شاره‌كه‌
کوردستان TV
100%

ناونانی گه‌ڕه‌گ و شه‌قامه‌كان له‌ عێراق جیاوازی زۆری هه‌یه‌، بۆ نموونه‌ ناونانی شه‌قامێك به‌ ناوی شه‌قامی دزان له‌ ناوه‌راستی پارێزگای واست ، بۆته‌ مایه‌ی بێزاری و شه‌رمه‌زاری بۆ دانیشتتواكه‌ی.

له‌مباره‌یه‌وه‌ هاووڵاتی عه‌بدوڵڵا زوبه‌یدی، كه‌ له‌و شه‌قامه‌ نیشته‌جێیه‌ ده‌ڵێت: ئه‌و ناونانه‌ بۆته‌ مایه‌ی شه‌رمه‌رزاری و بۆته‌ هیمایه‌ك بۆ دانیشتووانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌راستی پارێزگای واست.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ی جیگای داخه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پشت دادگای گه‌وره‌ی شاره‌كه‌ و چه‌ندین نووسینگه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراوو كۆمپانیای تێدایه‌ ، هاوكات ماڵی چه‌ندین به‌رپرسیش كه‌وتۆته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌، به‌ڵام كه‌سییان هاوكارنین بۆ ئه‌وه‌ی ناوی شه‌قامه‌كه‌ بگۆڕدرێت.

هه‌روه‌ها كه‌رار قاسم، كه‌ خاوه‌نی تاكسییه‌ ده‌ڵێت: هه‌ندێك كه‌س به‌ گاڵته‌وه‌ باس له‌ شه‌قامه‌كه‌ ده‌كه‌ن و بۆته‌ مایه‌ی نوكته‌و پێكه‌نین.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / میدیا عێراقییه‌كان

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.