له شاری هه‌ولێر بە فەرمی قوتابخانەی (وه‌قفی مه‌عاریف) سەرەتایی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر کرایه‌وە.
له كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر، هاكان كاراچای و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پشتیوان سادق و پارێزگاری هه‌ولێر، نه‌وزاد هادی و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌قفی مه‌عاریف ئاماده‌بوون.
سەبارەت بە کردنەوەی قوتابخانەی سەرەتایی وەقفی مەعاریف لە هەولێر، ئه‌كه‌ر رایگەیاند: هیوادارم ئەم رێپێوانە زۆر دوور و درێژ و تەندروست بێت. هیوادارم کردنەوەی ئەم قوتابخانەیە ببێتە مایەی خێر. ئومێدەوارم ببێتە مایەی پەیوەندیی باشتر و جوانتر.
به‌ڕێوه‌به‌ر له وه‌قفی مه‌عاریفی توركی مسته‌فا گۆكسو، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، تیایدا رایگه‌یاند: "كه قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تای مه‌عاریفی نێوده‌وڵه‌تیمان له هه‌ولێر كرده‌وه نه‌ك هیچ كێشه‌یه‌كمان بۆ دروست نه‌كرا، به‌ڵكو هه‌میشه پشتگیریمان كرا.
له رێوه‌رسمی كردنه‌وه‌ی قوتابخانەی (وه‌قفی مه‌عاریف) سەرەتایی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر، پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ئێمه وه‌كو هه‌رێمی كوردستان رۆڵی ستراتیجی توركیا له ناوچه‌كه به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و عێراق له رووی ئابووری له رووی سیاسی له‌رووی دبلۆماسی زۆر به‌رزده‌نرخێنین.
گوتیشی وه‌كو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ئامادین هه‌موو هاوكارییه‌كی وه‌قفی مه‌عاریف بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان وه هه‌موو هاوكاریه‌كش جدیش ئه‌و قوتابخانه‌یه بكه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنی په‌روه‌رده‌ییه‌كانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.