Erbil 11°C شەممە 21 کانونی یەکەم 17:30

نێچیرڤان بارزانی و شاندێکی په‌روه‌رده‌یی تورکیا، کۆبوونه‌وه‌

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی
کوردستان TV
#7
100%


سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیای له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 18/10/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ به‌ڕێزان مه‌هدی ئه‌كه‌ر وه‌زیری پێشووی كشتوكاڵی توركیا و هاكان كاراچای كونسولی گشتیی توركیا له‌ هه‌ولێر و شاندێكی ده‌زگای په‌روه‌رده‌یی مه‌عارفی توركیا كرد كه‌ له‌ ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگاكه‌‌ پێكهاتبوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێزان وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوون، شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان به‌ دیداری به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختیان له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌روه‌رده‌دا، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاریی ده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمیان كرد بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ده‌زگای مه‌عاریف له‌ هه‌رێمی كوردستان.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیای له‌ هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌ بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردندا كه‌ توركیا ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی په‌روه‌رده‌ و فێركردنی هه‌یه‌ و ده‌توانێت هاوكاری پێشكه‌ش به‌ ده‌زگا په‌روه‌رده‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئاماده‌یی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌مباره‌یه‌وه‌ نیشان دا.

تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ندیدار به‌ سیستمی په‌روه‌رده‌ و فێركردن له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.