ئیدارەی پارێزگای هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ وەرزی زستان راگەیاند، جێگری پارێزگاری هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئامادەکاری کراوە بۆ رووداو و پێشهاتەکان لە وەرزی زستان و بەتایبەتیش ئەگەری دروستبوونی لافاو کە ساڵانە لە شاری هەولێر دروستدەبێت.
به ئامانجی دانانی پلانێكی گونجاو بۆ پێش‌گرتن له ئه‌گه‌ر هه‌ر رووداوێكی سروشتی نه‌خوازراو و درووست كردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندرووست بۆ هاووڵاتیان، پارێزگاری هه‌ولێر له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌پارێزی و سه‌رجه‌م شاروه‌وانییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
له دوای كۆبوونه‌وكه‌ش تاهیر عه‌بدوڵڵا جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، گرنگی و ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو و گوتی، ساڵانه كۆبوونه‌وه‌ی له‌مجۆره ئه‌نجام ده‌درێن و ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر ڕووداوێكی سروشتی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر.
تاهیر عه‌بدوڵڵا ئەوەشی خستەروو، له كۆبوونه‌وەی ئەمڕۆدا باس لە پرسی ژینگەی هەولێر کرا، بەداخەوە لەچەند رۆژی رابردودا، کەسانێک دیارده‌ی قێزه‌ونیان ئەنجامداوە کە هاوڵاتیانی نیگەران و دوودڵ کردووە، چونکە ئەو کارانەیان كاریگه‌ری خراپی كردۆته سه‌ر ژینگه، بۆیە سێ لیژنە لە پۆلیس و شاره‌وانی و ته‌ندروستی ده‌ستنیشان كران، بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌موو ئه‌و دیاردانه‌ی كه مه‌ترسین بۆ سه‌ر ژینگه.
لەباری بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە بە ئاوی پیس و پاشەرۆی ماڵان ئاوی سەوزەو باخێک دەدرا تاهیر عەبدوڵا گوتی: ئەوە پێچەوانەی یاسایەو کەسەکە دەستگیرکراو هیچ كه‌سێك رێگەی پێ نادرێت به‌ئاوی قورسی ماڵان سه‌وزه و به‌رووبوومه كشتوكاڵییه‌كان ئاو بدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.