لهڕاگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى تۆمەتبارێك دەستگیردەكەن و دەستیش دەگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا .
پۆلیسى سلێمانى ڕاشیدهگهێنێت دوای ئهوهى عەمید سالار عبدلله محمد عەلی بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كرد كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری سكانیا ژمارە 12011 - دهۆك ، دزراوەو بەرەو شاری سلێمانی هێنراوە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 18-10-2018 بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی زانیاری تەواوی دا بە هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و لەماوەی 15 خولەكدا توانرا ئۆتۆمبێلەكە دەستی بەسەردا بگیرێت و شۆفێرو ئۆتۆمبێلەكەش ڕادەستی بنكەی پۆلیسی چوار چرا كرا .
پۆلیس ڕاشیدهگهێنێت ، لە ئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوار چراوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە و بەفەرمانی بەڕێز دادوەر دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلەكەداو شۆفرەكەشی بەناوی ( ع ، م ،ج ) لەدایكبووی 1962 بەڕەگەز كورد و دانیشتوی شاری بەغدا ڕاگیراوە .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.