لهڕاگهیاندراوێكدا كهلهههژماری خۆیان لهتۆڕی كۆمهڵایهتى فهیس بووك بڵاویان كردیتهوه ، بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایدهگهێنێت لەڕۆژی شەممەی داهاتوو ٢٠ى ئۆكتۆبهری 2018 ، ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری بەھێزی نزمەپاڵەپەستۆی دەریایی سپیی ناوەڕاست و ھاوکات لەگەڵ کاریگەری لاواز بۆ مامناوەندی نزمە پاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبی بۆ سەر ناوچەکانی عێراق شەپۆلێکی باران بارین و ھەورە بروسکە سەرجەم ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا خێرایی باش زیاد دەکات.
ڕاشیدهگهێنێت بۆ ڕۆژی یەکشەممە کاریگەری شەپۆلەکە بەچڕی دەردەکەوێت، سەرەتا شەپۆلەکە دەگاتە ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ناوچەکانی رۆژئاوای ھەرێم پاشان کاریگەریەکانی دەگاتە ناوچەکانی باشور و رۆژھەڵاتی ھەرێم و ناوچە سنوریەکان و ئیدارەی راپەرین پاشان بە نیمچە بەھێزی لەگەڵ کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی نیمچە دوورگەی عەرەبیەوە ئیدارەی گەرمیان و دەوروبەری دەگرێتەوە.
كهشناسی ڕاشیدهگهێنێت کاریگەری ئەم شەپۆلە تا بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت لە ئێوارەی رۆژی دووشەمەوە دواتر کەش ئاسایی دەبێتەوە تا رۆژی چوارشەممە.
ڕاشیدهگهێنێت له ڕۆژی چوارشەممە شەپۆلی بەھێزی باران بارین جارێکی دیکە روودەکاتەوە ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم شەپۆلەیان جیاواز دەبێت و تاکاتی نزیک بوونەوەی چاوەڕوانی دواین گۆڕانکاریەکان دەبین و زانیاری زیاتری لەسەر بڵاودەکەینەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.