Erbil 5°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 05:37

به‌وێنه‌ .. له‌هه‌ولێر.. له‌ڕووداوێکى هاتوچۆدا 2 که‌س بوونه‌ قوربانى

له‌ڕاگه‌یاندراوی هاتووچۆ
کوردستان TV
100%


فازل حاجی گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 7:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ 18 ى 10 ى 2018 ،  له‌ شه‌قامی 100مه‌تری نزیك ترافیك لایتی به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی  رووداویكی پێكدادان روویدا له‌نێوان ماتۆرسكیلێك وپیكابێكی ده‌بل قه‌ماره‌

 فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌ێنێت له‌ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌  هه‌ردوو شۆفێر زۆر به‌سه‌ختی زامداربون به‌تایبه‌تی شۆفێری ماتۆرسكێله‌كه‌ باری ته‌ندروستی زۆر ناجێگیره‌ ، چه‌ند شكانێكی گه‌وره‌ له‌بربره‌كانی پشتی وسه‌ری وملی هه‌یه‌ ،  جگه‌له‌زیانێكی مادی زۆریش كه‌به‌ر شه‌قامه‌كه‌ ورێگاوبانه‌كه‌ كه‌وت


گوته‌بێژى هاتووچۆ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، هۆكاری ڕووداوه‌كه‌ له‌وه‌ ڕوویداوه‌  هه‌وڵی پێچ كردنه‌وه‌ی له‌ناكاوی پیكابه‌كه‌بوو بۆچونه‌ ناو فه‌رعێك به‌بێ ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه‌ی دڵنیا بێت له‌نه‌بوونی هیچ ئۆتۆمبێلێك یان ماتۆر سكیلێك له‌دواوه‌یه‌ 

11111

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.