Erbil 9°C شەممە 21 کانونی یەکەم 18:57

شاره‌وانى هاووڵاتیان ئاگادار ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر فێڵێکى به‌ناو زه‌وی دابه‌شکردن له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکه‌وه‌

وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌
کوردستان TV
100%

له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ ڕایده‌گه‌ێنێت ،  چەند ڕۆژێكە چەند كەسێكی نەفس نزم و هەلپەرست بە سیمكارتی نەناسراو تەلەفون بۆ هاوڵاتیان دەكەن بەناوی شارەوانی و دەزگای شەهیدانەوە مژدەی پێدانی دابەشكردنی زەوی دەدەن بەو هاوڵاتیانەی كەفەرمانی زەویان هەیە و داوای كارتی موبایل یان پارەیان لێكەن.

 

شاره‌وانى چه‌مچه‌ماڵ ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،  ئێمە بەناوی شارەوانی چەمچەماڵەوە داواكەین هەر كەس لەڕێگەی تەلەفون یان هەر ڕێگایەكی تر داوای كارت یان پارەی كرد باوەڕی پێمەكەن و ئەو كەسانە هیچ پەیوەندیەكیان بەشارەوانیەوە نییە،هەر شتێكی ڕەسمیش هەبێ سەبارەت بەدابەشكردنی زەوی ئەوە ئێمە لەڕێی شارەوانیەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە.

 
شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.